کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا

13:31 - 8 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، "سامان سەیدی" ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و هەروەها ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "کاسارۆ" بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.

ناوبراو ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و لەو ڕووداوەدا بەهۆی قووڵبوونی برینەکانی، دوای دوو ڕۆژ ململانێ لەگەڵ ئازارەکانی، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسێکی چالاک لە بواری ژینگەییدا بووە. هەروەها لە کاتی ڕووداوەکانی بوومەلەرزەی کرماشان و هاتنی لافاو یارمەتییەکی زۆری بە خەڵکی ئەو ناوچانە گەیاندووە.