ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات و تیکۆشەری دێرین بە ناوی کاک ''عەلا خودا مورادی'' کوڕی ''حەمە ڕەحیم'' بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ''عەلا'' ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی ''شیان'' سەر بە سنە لەدایک بووە.
ناوبراو کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێز و حورمەتی خەڵکی ناوچەکە بووه.
کاک عەلا پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە ڕیزەکانی ئەو حیزبەدا خزمەتی بە گەڵ و نیشتمانەکەی کردووە.
هەروەها برایەکی کاک "عەلا" ناسراو بە شەهید ''محەممەد شیانی'' لە ڕیزکانی حیزبی دێموکراتدا بووە و لە ڕێگای ڕزگاریی گەل و نیشتماندا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.
تەرمی کاک "عەلا" ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەر لە گۆڕستانی "شیانییەکان" لە جادەی نێوان "حەسەن ئاوا و کەڕەسی" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبرا دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.