کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانی لەدەست دا

19:04 - 29 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی ، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ ئەندامێکی حیزبێکی دێموکرات بە ناوی  موهەندیس "نامدار قوربانی" کوڕی جەعفەر، لەدایکبووی گوندی "بزوەش" لە ناوچەی بێڵەواری کامیاران، تەمەن ۲۹ ساڵە بە هۆی پێکدادانی ماتۆڕسکلێت لە گوندی قەڵا، لە سەر جاددەی کرماشان-کامیاران گیانی لەدەست دا.

موهندیس "نامدار قوربانی" ساڵی ١٣۹٤ی هەتاوی پێوەندی تەشکیلاتی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتوو و وەک ئەندامێکی چالاک و دڵسۆز تێکۆشانی خۆی دەست پێکرد.

 ناوبراو بە هۆی ئەوەی که لەبنەماڵەی شەهید عەلی بزوەشی بوو جێگای متمانە و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی بێڵەوار و کامیاران بوو.

موهەندیس نامدار لە ماوەی ژیانیدا بە هۆی ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتدا لە لایەن ئیتلاعاتی رێژێمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەیەک لە زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیرا.

 تەرمی کۆچکردوو ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ۲۹ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی بزوەش و دەورووبەر بەخاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.