کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات لە ورمێ كۆچی دوایی كرد

10:36 - 3 سەرماوەز 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢ی سەرماوەز، ''سادق پەرنیان'' ئەندامی دێرین و وەفاداری حیزبی دێموكرات لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا و بەھۆی نەخۆشییەوە لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

''سادق پەرنیان'' لە ساڵی ١٣٣٣ی ھەتاوی لە گوندی "ڕاژان"ی سەر بە ورمێ لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر و حیزبیدا لە دایک بووە. بنەماڵەی ناوبراو یەكێک لە كۆڵەكەكانی ڕێكخستنی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی باكووری كوردستانی ڕۆژھەڵات بوون .

سادق ھەر لە دەستپێكی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پەیوەندیی بە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە گرتووە و وەک ئەندامێكی بەوەفا و دڵسۆزی حیزب لەو ناوچەیەدا دەستی بە تێکۆشان کردووە.

 ناوبراو بەھۆی ئەو تێكۆشانەوە دەیان جار كەوتووەتە بە ڕق و ئەشكەنجەی ھێزەكانی ڕێژیمی ئێرانەوە و ئازارێكی زۆری بینیوە، بەڵام قەت لە ڕێبازەكەی سڵی نەكردووەتەوە و پاش نەمانی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەش وەک كادرێكی تەشكیلاتی حیزب، لاوانی ئەو ناوچەیەی لەگەڵ سیاسەتەكانی حیزبی دێموكرات ئاشنا کردووەتەوە و پیلانەكانی ڕێژیمی پۆچەل کردوونەتەوە .

"سادق پەرنیان" تا دوایین ساتەكانی ژیانی پەیوەندیی لەگەڵ كادر و ئەندامانی حیزبدا ھەبوو و ئاواتی ھەرە گەورەی ڕزگاریی كوردستان بوو .

تەرمی كاک سادق ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی "ڕاژان" و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەكات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.