کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندیشکەدەیەکی چینی لەبارەی شەڕی نێوان ئامریکا و چین هۆشداریی دا

13:08 - 17 بانەمەڕ 2720

وەزارەتی ئیتلاعاتی چین لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە هەستی "دژی چین" لە ئاستی جیهان گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی ئیتلاعاتیی چین بە سەرکۆماری ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاندووە، پکەن دەبێ خۆی بۆ شەڕی ئامریکا ئامادە بکات.

لە چەند ساڵی داهاتوودا ئابووریی چین وەپێش ئابووریی ئامریکا دەکەوێت، ئەوەش بودجەی زیاتری دەوێت هەتا چین کۆنترۆڵ بکات.

زانیارییەکان دەرخەری ئەوەن کە چین و ئامریکا تووشی شەڕی ڕاستەوخۆ بن و کارناسانی نیزامیش لەسەر ئەو خاڵە هۆشدارییان داوە.

شەڕی نێوان چین و ئامریکا نیگەرانیی وڵاتانی جیهانیشی لێکەوتووەتەوە و لەو نێوانەدا وڵاتانی جیهانی سێهەم زیاترین زیانیان بەردەکەوێت.

شەڕی ساردی نێوان چین و ئامریکا، بەتایبەت لە بواری ئابوورییەوە دەستی پێکردووە و زیادکردنی باج لەسەر بەشی بازرگانیی چین لەلایەن ئامریکاوە، دەرخەری ئەو شەڕە ساردەیە.