کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنیستیتۆی کوردی واشنتۆن پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

13:27 - 26 گەلاوێژ 2720

ئەنیستیتۆی کوردی واشنتۆن بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ بەڕێز "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێز و حورمەت

لە حەفتاوپێنجەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جەنابتان، ئەندامانی ئەو حیزبە، خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو گەلی کورد دەکەم.

ئەم ڕۆژە وەبیرهێنەرەوەی ئەم ڕۆڵە قارامانانەیە کە خەڵکی ڕۆژهەڵات لە خەبات بۆ ئازادی و مافەکانیان گێڕاویانە.

حیزبی دێموکرات لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بۆ هەموو گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەرچاوەی ئێلهام و ورە بووە. حیزبی دێموکرات هەڵگری چەندین میداڵی شانازییە وەکوو پێشەوا قازی محەممەد و قاسملووی مەزن. هەروەها دەمهەوێت لەم هەلە کەڵک وەربگرم بۆ ئەوەی سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو قارەمانانە بکەم کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا لە بەگژداچوونەوەی تێرۆریستانی سپای پاسداران و جاشەکانیان گیانیان بەخت کردووە.

ئێمە یادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات بەرز ڕادەگرین و ئەو یادە بۆ هاوکارانمان لە ئەنستیتۆی کوردی واشینگتۆن ئیلهامبەخش و ورە بەخشە. پێمان وایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە ڕێبەرایەتیی ئێوە و حیزبی دێموکرات ئاڵای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی خۆشەویستماندا دەشەکێتەوە.

لە کۆتاییدا دەمهەوێت سپاستان بکەم بۆ بەردەوامکردنی خەبات بۆ ئەوەی شۆڕش بەردەوام بێت. ئێمە بایەخی تەواومان بۆ ڕێبەرایەتیی جەنابتان هەیە و هەروەها خۆمان بە موتەعەهید دەزانین کە درێژە بە هاوکاری لەگەڵ ئێوە لە ڕێگەی نوێنەرتان "ئارش ساڵح" لە ئامریکا بدەین بۆ ئەوەی دەنگی ملیۆنها کوردی ڕۆژهەڵات بگاتە گوێی دنیا.

لەگەڵ ڕێز

یوسف ئازاد

ئەنستیتۆی کوردی واشنتۆن