کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەو پارەیەی بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان کۆکرابوویەوە نادیارە

17:55 - 9 رەزبەر 2720

لەدوای تێپەڕبوونی ٣ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی کرماشان سەرەڕای یارمەتی نەدانی خەڵکی لێقەوماو لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە ئەو یارمەتییانەش کە خەڵکی کوردستان و ئێران کۆیان کردبووە دیار نییە لەکوێیە و چی لێهاتووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن بە دەیان ملیارد تمەن یارمەتی خەڵک لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە خوراوە و لە دوای چەند ساڵ هیچ کەس خۆی لەبەرامبەر دیارنەمانی ئەو پارەیە بە بەرپرسیار نازانێت.

 بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزەی ٧ ڕیشتەری لە ئەزگەلەی کرماشان لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، کە زیاتر لە ١٠هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، لە کاتێکدا کە بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا کوژرانی ٦٢٠ کەسیان ڕاگەیاندبوو.

دوابوومەلەرەزەی کرماشان لە کاتێکدا زیانی گیانی و ماڵی لێدەکەوێتەوە کە هەتا ئێستا دوای تێپەڕینی زیاتر لە چەند ساڵ بەسەر بوومەلەرزەی ئەزگەلە، شارە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و خەڵک هێشتا لە نێو چادر وکانێکسدا دەژین.