کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەو ئەندامانەی حیزب کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ خزمەتیان کردووە ڕێزیان لێ گیرا

12:53 - 1 بانەمەڕ 2722

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێکی بۆ ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە جێژنیکان بەڕێوە برد، لەو ڕێوڕەسمەدا ڕێز لەو ئەندامانە گیرا کە ٢٠ ساڵە ماندوونەناسانە خزمەت بە حیزب و گەڵ دەکەن.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵە و ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی''ئەی ڕەقیب'' و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان لەلایەن ''نەسرین بابەکر زادە ئەقدەم" بەرپرسی تەشکیلاتی ئاشکرای کۆمیتەی جێژنیکان بەخێرهاتنی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

دواتر ''شەهرام حەمید زادە'' بەرپرسی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی لەسەر ئەرک و ڕۆڵی ئەندامانی حیزب پێشکەش کرد.

نابراو لە وتەکانی باسی له گرینگیی کاری ڕێکخراوەیی و هەوڵ و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی ئەندامانی حیزبی کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ئەو کەسانەی کە ٢٠ ساڵە وەکوو ئەندامی ئاشکرای حیزب هەوڵ و تێکۆشانیان هەبووە بە پێدانی لەوحی ڕێزلێنانیان، ڕێزیان لێ گیرا.

''شەوبۆ ئەمینی، ئەفسەر ئەحمەدی، کاڵێ محەممەد زادە'' لەلایەن ''کەریم پەرویزی'' ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات خەڵاتەکەیان پێشکەش کرا.

''ئامینە ئیقتدار، مەنیجە عیساپوور، ئازەر کوردی'' خەڵاتەکەیان لەلایەن ''ڕەحیم مەنگووڕی'' ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزب پێشکەش کرا.

''هۆزیە عەزیزی، زەکیە سدقی، نەرمین خزری'' لەلایەن 'مەلا "قاسم کەڵەشی'' ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزب خەڵاتەکەیان پێدرا.

هەروەها ''ماریا قوربانی، لزگین عەزیزی، شافییە عەبدی'' لەلایەن ''تاهیر مەحموودی'' ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات خەڵاتەکەیان پێشکەش کرا.