کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەپی "شاد" کێشەی ناردن و وەرگرتنی دەنگ و بابەتی هەیە

11:20 - 29 رەزبەر 2720

ئەپی "شاد" کە بۆ خویندنی ئانلاین لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ قوتابییان و مامۆستایان تەرخان کراوە، کێشەگەلێکی زۆری بۆ قوتابییان و مامۆستایان هێناوەتە پێش.

هەندێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە: "ئەپی شاد سەرەڕای ئەوەی بەزەحمەت دەکرێتەوە، کێشەی ئاپلۆد و دانلۆدی هەیە و قوتابییان و مامۆستایان کێشەی ناردن و وەرگرتنی بابەتیان هەیە و لاوازبوونی دەنگ و ڕەنگ هۆیەکی دیکەی بێکەڵکبوونی ئەو ئەپەیە".

لەو پەیوەندییەدا مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی "سەقز" وتوویەتی: "ئەگەر پیشتر بە ٦ کاتژمێر لە قوتابخانەکان وانەمان دەوتەوە، ئێستا بەهۆی خراپبوونی ئەپی شادەوە بە ١٢ کاتژمێریش ناتوانین کاری فێرکردنی قوتابییان بەجوانی ڕاپەڕێنین".

ئەو مامۆستایە هەروەها باسی لەوە کردووە: "ئەپی شاد ئەپێکی لاوازە بۆ فێرکاری و ئینتێرنێتی زۆرێک لە قوتابییانیش خێرا نییە و ئەوەش کێشە و گرفتی زۆری بۆ قوتابییان و مامۆستایان ناوەتەوە".