کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەپە ئێرانییەکان دەزگای سیخوڕین

19:56 - 20 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: گووگڵ پلەی، لە بارەی بەکارهێنانی "تێلێگرامی تەڵایی" هۆشداریی بە بەکارهێنەرانی ئەو ئەپە داوە.

"گووگڵ پلەی"، سەبارەت بە کەڵکوەرگرتن لە ئەپی نافەرمیی "تێلێگرامی تەڵاییـ"ـیـەوە، هۆشداری بە بەکارهێنەرانی ئەو ئەپە داوە و ڕایگەیاندووە، کە ئەو ئەپە هیچ ئەمنییەتێکی نییە و لە ڕێگەی دەستپێڕاگەیشتنی نایاسایییەوە بە مۆبایلەکانی بەکارهێنەران، دەستیان بە زانیارییەکانیان دەگات و جگە لەوەش دەبنە هۆی زیانگەیشتن بە سیستەمی مۆبایلەکان و هەروەها دابەزینی ئاستی کارایییان.

هەر لەم پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، هەواڵێک سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی ڕێژیم لە ئەپی "سنەپ Snapp" لە تاکسییە شەخسییەکاندا بڵاو بووەوە، کە باسی لە کەڵکاژۆگرتنی ڕێژیم لەو ئەپە دەکرد و باسی لە وەگەڕخستنی هیزە سیخوڕییەکانی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە خەڵک لەو ڕێگەیەوە کردووە.

ڕێژیمی تۆتالیتێری ئێران، بە هەر شێواز و لە هەر ڕیگایەکی بەردەستەوە هەوڵی کونتڕۆڵکردنی خەڵک لەو ڕێگانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەیانەوە دەدات.