کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئەڕابەکانی مەرگ" دووبارە کارەساتیان خولقاندەوە

10:24 - 15 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بەهۆی وەرگەڕان و تەقینەوەی تانکرێکی نەوتهەڵگر لە جادەی نێوان سنە- مەریواندا، کەسێک گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەزەڵوەر، لە جادەی نێوان شارەکانی سنە و مەریواندا، تانکرێکی نەوتهەڵگر وەرگەڕا و ئاگری گرت و شۆفیری تانکرەکە گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە، "ئاسۆ عوسمان"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری سلێمانیی کوردستانی باشوور ڕاگەیەندراوە.

لە ئاکامی ئەم ڕووداوەدا، خەسارێکی زۆر بەر ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

ڕێگاوبانی ناستاندارد و مەترسیدار، لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستاندا دێتە ئەژمار.

هەروەها ماوەی چەندین ساڵە، تانکرە نەوتهەڵگرەکان لە جادەکانی کوردستاندا، بەردەوام کارەساتی دڵتەزێنی لێدەکەوێتە.

خەڵکی کوردستان لەو بڕوایەدان کە هاتوچۆی ئەم تانکرانە وێڕای ئەوەی هەڕەشە لە گیانیان دەکات، هیچ قازانجێکی ئابووریی بۆیان نییە و هەمووی دەڕواتە گیرفانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە.