کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەڕابەی مەرگی ڕێژیم بەردەوام ژیان دەستێنێ

10:22 - 15 بەفرانبار 2720

لە بەلووچستان سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی " ئەمنییەتی و سیاسی" لە زیندانی زاهدان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئیعدام کران.

 ئەو سێ کەسە شوناسیان"حەسەن دێهواری، ئیلیاس قەلەندەرزەهی، ئوومید مەحمودزەهی" ڕۆژی  یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار لە زیندانی زاهیدان ئیعدام کران.

ئیعدامی ئەو سێ کەسە لەحالێکدایە کە پێشتر "محەممەد فەقیهی" پارێزەری "حەسەن دێهواری و ئیلیاس قەلەندەرزەهی" بەهۆی هەڵە لە ڕەوتی دادوەریدا داوای ڕاگرتنی ئێعدامی بریگرتەکانی کردبوو.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە چەندمین جارە کە لەزیندانەکانی سیستان و بەلووچستاندا هاووڵاتییانی بەلووچ ئێعدام دەکرێن.