کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری زۆرە ئامریکا داوای ڕادەستکردنی تێرۆریست ئەسەدوڵڵا ئەسەدی بۆ ئەو وڵاتە بکات

12:21 - 4 گەلاوێژ 2722

میدیاکانی بێلژیک لە ئەگەرێکدا باسیان لەوە کردووە کە لەوانەیە ئامریکا داوا بکات تێرۆریست  "ئەسەدوڵڵا ئەسەدی" ڕادەستی ئەو وڵاتە بکرێت و هەروەها ڕێگە نەدات ئاڵوگۆڕی زیندانییان لە نێوان ئێران و بێلژیک بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا رێژیمی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە گرێبەستی ئاڵوگۆڕی زیندانییان لەنێوان ئێران و بێلژیک ڕادەستی مەجلیس کراوە.

ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییانیان لەنێوان ئێران و بێلژیک، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی پەسەند کرا کە ئەمە کاردانەوەیەکی زۆری کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.