کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ڕێژیمی ئێران

16:52 - 6 سەرماوەز 2720

هێزە نیزامییەکانی ئیسرائیل لە ماوەی حەوتووەکانی ڕابردوودا ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران گرتووەتە بەر.

ئامادەیی هێزەکانی ئیسرائیل لە دوای فەرمانی هێرشی نیزامی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لەلایەن "دانڵد ترامپـ"ەوە" نییە؛ بەڵکوو دەورانی سوێندخواردنی "جۆ بایدن" بە هەستیار دەزانن.

ئامادەیی ئیسرائیل بۆ دژکردەوە بە هێرشی نیزامیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە "غەزە" و "لوبنانـ"ـە.

بابەتی هێرشی نیزامیی دژی ڕێژیمی ئێران لە کاتی هاتنە سەرکاری "دانڵد ترامپـ"ـەوە بەردەوام خراوەتەوە ڕوو.

سەرکۆماری نوێی ئامریکا ڕایگەیاندووە پێی خۆش نییە لەگەڵ ئێران شەڕ بکات و بەردەوام باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.

لە ماوەی ڕابردوودا "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئامریکا سەردانی وڵاتانی ئیسرائیل و عەرەبستانی کردووە و باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانان کردووە.