کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری ڕووخانی پردی "مەردۆخ" لە سنە، خەڵکی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

12:26 - 21 جۆزەردان 2722

بەپێی هەواڵێک کە لە شاری "سنە"وە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، پردی "مەردۆخ" لەو شارە جیڕە جیڕی لێ دێت و ئەگەری هەیە بڕووخێت.

خەڵکی "سنە" سەبارەت بە داڕمانی لەناکاوی پردی "مەردۆخ" نیگەرانن و کێشەی ئەو پردەیان بە بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیم ڕاگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم وەکوو کێشەکانی دیکە کەمتەرخەمییان نواندووە.

لە هەواڵێکی هاوشێوەدا، ماوەیەک پێش خەڵکی شاری "بۆکانـ"ـیش بە بەرپرسانی ڕێژیمیان ڕاگەیاندبوو کە پردی "کۆستە"ی ئەو شارە خراپ بووە و لەوانەیە بەو زووانە ڕووداوێکی وەکوو "مێترۆپۆلـ"ـی لێ بکەوێتەوە و بڕووخێت، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم گوێیان بە داواکارییەکانی خەڵک نەدابوو.

دروستکردنی بینا و شوێنە گشتییەکان بە شێوەی ناستاندارد لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیداریی ڕێژیمەوە لە کوردستان و ئێران خەڵکی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.