ژمارەی ٨٧٣ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تایبەت بە نیوەی دووهەمی مانگی جۆزەردان بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی "کوردستان"دا هەڵوێست و ڕاگەیەندراوەکانی ناوەندی بڕیار و ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانی ئۆڕگانەکانی حیزب لە ماوەی دوو حەوتووی کۆتایی مانگی جۆزەردان بڵاو بۆتەوە و چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێت:
- خەباتی حیزبی دێموکرات خەباتێکی چریکیی دە پازدە کەسی نییە، خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیەک بۆ مافەکانیەتی/ خالید عەزیزی
- گرینگیی بەشدارینەکردن، پەیام و دەسکەوتەکانی/ عەلی بداغی
- کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی)/ سمایل شەرەفی
- مافی دیاریکردنی چارەنووس، مافێک بۆ هەموو وەرزەکان/ مێهدی مێهرپەروەر
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید خدر مووسەویفەڕ)/ برایم چووکەڵی
- ڕێفۆرمخوازێکی گوێڕایەڵ/ ئاسۆ مینبەری
- بژی تێرۆریزمی جیهانی و بمرێت تێرۆریزمی نێودەوڵەتی/ دارسمە
- دیپلۆماسیی بارمتەگیری ڕێژیمی ئێران/ ئازاد مستۆفی
- ئایەتوڵڵاکانی تاڵان و کوشتن/ سمکۆ سەقزی
- شانۆی هەڵبژاردن لە سێبەری "هامستەر"دا/ ڕەزا دانشجوو
- خەڵکی ئێران بەتەنیان/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەنپوور
- جێگەوپێگەی تەمبوور لە کولتووری یارساندا/ سارۆ خوسرەوی
- هەڵبژاردنی سەركۆماری لە قەیرانی ڕەواییدا/ ناسر ساڵحی ئەسڵ
- ئاسنی ساردکوتان/ زانیار حوسێنی
- هەزار هۆکار هەیە بۆ دەنگنەدان، یەک نییە بۆ دەنگدان/ مەنسوور مروەتی
- مەترسییەکانی ڕێژیمێکی بارمتەگیر و شەڕاشۆ بۆ سەر ئەمنییەتی جیهانی/ باوان عەلیزادە
- پرچی مێژوو، ئایەتی خۆشەویستی/ سەلیم حەقیقی
بۆ خوێندنەوە و دانلۆدی فایلی pdfی ڕۆژنامەی کوردستان کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە