کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ٩١٧ی ڕۆژنامەی کوردستان چاپ و بڵاو بووە

09:24 - 31 خاکەلێوه 2726

ژمارەی ٩١٧ "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی دووهەمی مانگی خاکەلێوە بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جگە لە ڕووماڵی گەشتە سیاسی و دیپلۆماسییەکەی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ پاڕلمانی ئورووپا لە بڕووکسێل و کۆڕبەندی سۆسیالیستەکانی جیهان لە بارسێلۆنا، و هەروەها ڕەنگدانەوەئ هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:

- وانه‌کانی قاسملوو له سه‌رده‌می شه‌ڕ و ئاگربه‌سدا/ د. ئاسۆ حەسەن زادە

- هاوپەیمانەتی کوردستانی لە ڕوانگەی بەرپرسیارەتیی کۆمەڵایەتییەوە/ د. ئازاد محەممەدیانی

- ڕۆڵی دیپلۆماسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێران لە ژێر ڕۆشنایی ئایدیۆلۆژیی یاسای بنەڕەتیدا/ د. ئارەزوو نستانی

- میراتی دیکتاتۆرێک/ د. قادر وریا

- د.کەیوان ئازاد ئەنوەر: "میقداد مەدحەت بەدرخان" پەیامی کوردایەتی و سەربەخۆیی لە تاراوگەوە بە جیهان گەیاند/ دیمانە: شەهرام سوبحانی

- شەهیدبوونی پێشەوا، پەیمانێکی کۆمەڵایەتی بۆ تێکۆشان و دەستگرتن بە ئامانجەکان/ ئەبووبەکر کاروانی

- ستراتیژیی ئێمە؟!/ سۆران عەلیپوور

- غەریبی خاک/ ئاسۆ مینبەری

- دەوری دووەمی وتووێژەکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان، بەرەو کوێ؟/ مستەفا مەعڕووفی

- نەخشەی نوێی ژیۆپۆلیتیکی و بووژانەوەی ئابووریی جیهان؛ شەڕی ئێران و پرسی کورد/ شاڕوخ حەسەن‌زادە

- دیپلۆماسیی ئێرانی؛ بەهانەیەک بۆ کوشتنی کات و تێرۆرکردنی نەیاران/ ئازاد مستۆفی

- کوردستان ئەمجارەش بە سازی خۆی هەڵپەڕی/ دارسمە

- سەبارەت بە وتارەکەی هاوڕێ مستەفا هیجری لە پاڕلەمانی ئورووپا!/ ئیبڕاهیم لاجانی

بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی pdfی ئەم ژمارەیەی کوردستان کلیک لەسەر ئەم "لینکە" بکە:

فایلی pdfی ژمارە ٩١٧ی "کوردستان"