کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ٩١٨ی ڕۆژنامەی کوردستان چاپ و بڵاو بووە

14:05 - 15 بانەمەڕ 2726

ژمارەی ٩١٨ "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جگە لە ڕووماڵی گەشتە سیاسی و دیپلۆماسییەکەی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ پاڕلمانی ئورووپا و و هەروەها ڕەنگدانەوەئ هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:

* ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی یان دژبەری یەکتری؟/ عەلی بداغی

* دیار بوون لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە سەرەڕای به‌ربه‌ستی مه‌یدانی/ د. ئاسۆ حەسەن زادە

* پێوەندییە دینامیکییەکانی نێوان خەباتی مەدەنی و خەباتی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ د. خالید خەیاتی

* کوردستان؛ لە سیاسەتی حاشالێکردنەوە هەتا بەردەوامیی بەرگری و خۆڕاگری/ هەوراز کاویان

* سەرکوتی ئابووری/ ئاسۆ مینبەری

* پاش وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ "هێرشی کۆتایی"؛ بژارەکانی ترامپ لە بەرانبەر ئێراندا کامانەن؟/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

* میلیتاریزمی نەرم؛ ڕێژیم چۆن "ژن" دەکاتە قەڵغانی ئایدیۆلۆژیای توندوتیژی؟/ ئاسۆ ساعێدی

* جووڵانەوەی میللی و دێموکراتیکی کوردستان؛ (بزووتنەوەیەکی ڕەسەن، سەربەخۆ و سەرچاوەگرتوو لە ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان)/ ئیبراهیم لاجانی

* شیکاریی گۆڕانکارییە گوتارییەکانی بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و کوردستان (١٣٨٨-١٤٠٤)/ ناسر ساڵحی‌ئەسڵ  

* قاسملوو و سەمفۆنیای خۆڕاگری/ هێمن مەردانی 

* کارەساتی داخستنی تەنگەیەکی تەنگاوکەر/ دارسمە

* گڵۆڵەی ئاڵۆزی شەڕ!/ ڕەزا دانشجوو

* هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید سەید کامیل حەیدەری)/ برایم چووکەڵی

* لە "یەکپارچەیی خاک"ەوە بۆ "یەکیەتیی ئارەزوومەندانە"/ مێهدی مێهرپەروەر

بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی pdfی ئەم ژمارەیەی کوردستان کلیک لەسەر ئەم "لینکە" بکە:

فایلی pdfی ژمارە ٩١٨ی "کوردستان"