کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ٩٢٢ی ڕۆژنامەی "کوردستان" چاپ و بڵاو بووە

00:02 - 15 پووشپەڕ 2726

ژمارەی ٩٢٢ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی یەکەمی مانگی پووشپەڕ بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جگە لە ڕەنگدانەوەی هەواڵی کار و تێکۆشانی ئۆڕگانەکانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:

- هەمیشە قاسملوو، قاسملوو لە هەموو مەتەرێزێکدا/ عەلی بداغی

- حەسەن شەرەفی: ترسی دژبەرانی مافە نەتەوەییەکان نەک لە پارچەبوونی خاک، بەڵکوو لە دابەشبوونی هێز و دەسەڵاتە/ دیمانە: فاتیمە عوسمانی

- شیوەسەڵیی کورد و فاوستی ئاڵمانی/ د. هاشم ئەحمەدزادە

- لە پەتی سێدارەوە هەتا مووشەک؛ قڕکردنی کورد سیاسەتی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی/ میرخان شەمسی بورهان

- نان پەڕیوەتە پشتی شێر/ عەلی لەیلاخ

- پرسی نەتەوەبوونی کورد/ د. عەبدولڕەحمان قاسملوو

- قاسملوو؛ لە کەسایەتییەوە بۆ قوتابخانە/ شەماڵ تەرغیبی

- دەستبەسەرداگرتنی دارایی و مڵک‌وماڵی نەیارانی سیاسی؛ بۆچی و بە چ ئامانجێک؟/ کاوە ئاهەنگەری

- گەلۆ؛ شێعری دڵداری یان زمانحاڵی بەرگری و خۆڕاگری نەتەوەیەک!/ هێمن مەردانی

- کۆیلەی کۆیلەدار"/ دیاکۆ ڕۆژهەڵاتی

- غیابی کوردستان لە مەیدانی جامی جیهانیدا/ برایم لاجانی

- گەرووی هورمز؛ شمشێری دامۆکلیس یان پاژنەی ئاشیل؟/ ناسر باباخانی

- تاکی کورد؛ لە قەیرانی ماناوە بۆ قەیرانی گێڕانەوە/ کەیوان فاتحی

- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید لەتیف حوسێنی)/ برایم چووکەڵی

بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی pdfی ئەم ژمارەیەی کوردستان کلیک لەسەر ئەم "لینکە" بکە:

فایلی pdfی ژمارە ٩٢٢ی "کوردستان"