ژمارەیەکی نوێ لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی «لە ڕۆژنامەی "کوردستان" و "کوردستان میدیا"وە» تایبەت بە مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٦ی کوردی بڵاو کرایەوە. ئەم بەرهەمە کە لەلایەن کاک «ڕەحمان نەقشی»یەوە ئامادە و کۆ کراوەتەوە، ئەرشیڤی وتار و بابەتەکانی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ئەم مانگەدا دەخاتە ڕوو.
لە چوارچێوەی بەڵگەنامەکردن و ئەرشیڤکردنی ڕووداوەکاندا، ئەم نامیلکەیە سەرجەم ئەو وتار، شیکاری و وتووێژانە لەخۆ دەگرێت کە لە ماوەی مانگی ڕەزبەردا لەگەڵ ئاکادیمیسیەن، پسپۆڕان و شرۆڤەکارانی سیاسی لە ماڵپەڕی «کوردستان میدیا» و ڕۆژنامەی «کوردستان»دا بڵاو بوونەتەوە؛ بابەتگەلێک کە لە ڕوانگەی جیاوازەوە تیشک دەخەنە سەر پرسە سیاسییەکان، بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوتی خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە بەرانبەر تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
ئەم نامیلکەیە سەرچاوەیەکی گرنگ و دەوڵەمەندە بۆ توێژەران، نووسەران و چالاکوانانی سیاسی تا بە شێوەیەکی پۆلێنکراو و خێرا دەستیان بە وتار و بەرهەمە بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات لە ماوەی ئەم مانگەدا ڕابگات.
بۆ بینین و داگرتنی فایلی (PDF)ی نامیلکەکە، لێرە کلیک بکەن.