ژمارەیەکی نوێ لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی «لە ڕۆژنامەی "کوردستان" و "کوردستان میدیا"وە» تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ٨١ ساڵ تێکۆشان لە پێناو مافی دیاریکردنی چارەنووسدا بڵاو کرایەوە. ئەم بەرهەمە کە لەلایەن ڕەحمان نەقشییەوە ئامادە و کۆ کراوەتەوە، ئەرشیڤی وتار، شیکاری، دیمانە و بەڵگەنامە مێژووییە پەیوەندیدارەکان دەخاتە ڕوو.
ئەم نامیلکەیە بەیاننامەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٦ی ئاگۆستی ١٩٤٥ی زایینی، پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە واشنتۆن، ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨١ ساڵەی دامەزراندنی و پانۆرامای ٨١ ساڵەی دامەزراندنی حیزب و ڕووداوە مێژووییەکانی لەخۆ گرتووە. هەروەها کۆمەڵێک وتار و شیکاریی سیاسیی نووسەران: ئیبراهیم لاجانی، عومەر باڵەکی، شەماڵ تەڕغیبی، ڕەزا دانشجوو، شاهۆ حوسێنی، د. قادر وریا، عەلی لەیلاخ، هەردی سەلیمی، زانیار حوسێنی، د. ئاسۆ حەسەنزادە و عەلی بداغی لەخۆ دەگرێت.
ئەم نامیلکەیە سەرچاوەیەکی گرنگ و پۆلێنکراوە بۆ توێژەران، نووسەران و چالاکانی سیاسی تا بە خێرایی دەستیان بە ئەرشیڤ و بەرهەمە بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات ڕابگات.
بۆ بینین و داگرتنی فایلی (PDF)ی نامیلکەکە، لێرە کلیک بکەن.